ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیەکان و سەرکردەکانی عێراق دژی هێرشەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە

ئەمشەو سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا جەخت لە گرتنەبەری ڕێککارە پێویستەکان دژی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" ئەمشەو لەسەر بانگهێشتی مستەفا كازمی و سەرۆكایەتییەكان و سەرۆكی هێزە سیاسییەكان، لەبارەی بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە زاخۆ، كۆبوونەوە". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختكرایەوە لەسەر یەكڕیزی هەڵوێستی نیشتمانییانە بۆ پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و هاوڵاتییان، بۆ ئەو مەبەستە هەنگاو دەنێرێت كە عێراق سكاڵا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق تۆماربكرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" نابێت بەهیچ شێوەیەک عێراق وەك گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكانی نێوان گروپە چەكدارەكان بەکاربهێنرێت". 


AM:12:21:22/07/2022