خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە درایە چالاكوان و رۆژنامەنووسێك


لە چواردەمین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سۆران مامەحەمە، خەڵاتی ساڵانەی درایە بەدەل بەرواری، چالاكوانی ناوچەی بادینان و رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی.

رۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی مەراسیمی چواردەیەمین ساڵیادی تیرۆركردنی سۆرانی مامەحەمە رۆژنامەنووس لە گۆڤاری لڤین بەڕێوەچوو كە تائێستا بكوژانی  نەدۆزراونەتەوە، لە مەراسیمەكەدا ئەحمەد میرە، سەرنوسەری پێشووی گۆڤاری لڤین رایگەیاند "بارودۆخی ئێستای رۆژنامەگەری زۆر ناشرین بوە، ئێستا هاوكات لەگەڵ چەتەكانی ئازادی، زۆر قەڵەمخۆری لاسەنگ لەسەقفی بەناو رۆژنامەنوسان دەنوسن و مێژوی ئازادیخوازان رەش دەكەن و دۆخی كۆمەڵگەش خاپور دەكەن، بەجۆرێك بۆ خۆیان و گیرفانیان دەنوسن، وەچاخی رێگاكە زۆر رۆشن نیە و پڕپڕبوە لە دەمامكدار و سیخوڕی پشت كەناڵەكان، دۆخەكە بەجۆرێك گۆڕاوە، زۆرمان لەم كاروانەدا نائومێد بوین".

لە مەراسیمەكەدا خەڵاتی ساڵانەی سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە بەدەل بەرواری، چالاكوانی ناوچەی بادینان كە ماوەی رابردوو دەستگیركرا و دواتر ئازادكرا، هەروەها رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی.



PM:01:00:22/07/2022