ئاواره‌کانی باکور که سه‌ربه‌پارتی کرێکارانی کوردستانن و چه‌ندین ساڵه له‌که‌مپی مه‌خمور ده‌ژین، لهپاشنیوهرۆی ئه‌مڕۆوه به‌و چه‌که سوکانه‌ی پێێانه شان به‌شانی پێشمه‌رگه رووبه‌رووی هێرشی داعش بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که له پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆوه له شارۆچکه‌ی مه‌خمور هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌ستیپێکردووه‌و تا ئیستا ئاواره‌کانی باکور که‌چه‌ندین ساڵه له‌و شارۆچکه‌یه له که‌مپدا ده‌ژین و سه‌ربه پارتی کرێکارانی کوردستانن، ئه‌وانیش وه‌ک پێشمه‌رگه به‌رگری له شاره‌که ده‌که‌ن و به‌و چه‌که سوکانه‌ی پێیانه رووبه‌رووی داعش بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وا بڕیاره ئه‌مشه‌و هێزی تری پێشمرگه بگاته ئه‌و به‌ره‌ی شه‌ڕه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌قازانجی پێشمه‌رگه.
ئاواره‌کانی مه‌خمور نزیه‌که‌ی 20 هه‌زار که‌س به‌ژن و منداڵه‌وه ده‌بن و له‌ناوه‌راست نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له دهۆکه‌وه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ مه‌خمور.