ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. تازە بووکێک کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ هەینی لە گوندێکی شاری ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تازە بووکێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش، خەڵکی گوندی پەنچەرلووی سەر بە شاری ماکۆ هەفتەی ڕابردوو خۆی هەڵواسیوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئورمیە، گیانی لە دەستداوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیکی زەینەب دەڵیت "زەینەب هەشت مانگ بوو ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو، لەو ماوەیەدا بەردەوام لەلایەن هاوسەر و برای هاوسەرەکەیەوە ئازاردراوە دراوە و ناچار بووە خۆی بکوژێت".



PM:07:23:22/07/2022