پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی هونەرمەند عارەب عوسمان لەگەڵ کچێکدا و دەنگۆی ژنهێنانی دووەمی بڵاوکرایەوە، بەڵام کوڕەکەی ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.
سامان عارەب عوسمان، كوڕی هونهرمهند عارەب عوسمان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" باوكم ژنى دووهمى نههێناوه و ئەو قسەیە هیچ ڕاستییەكی نییە و شتی وا نییە، ئەوە خەڵك بۆ ئەكتیڤ و لایك و كۆمێنت بڵاویدەكاتەوە، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".
دهشڵێت" ئەو كچەى وێنهى لهگهڵ باوكم بڵاوبووهتهوه، كچه گۆرانیبێژێكى گهنجه و خۆی وێنەیەكی لەگەڵ هونەرمەند عارەب عوسمان گرتووە".
عارەب عوسمان ناسراو بە تەنیا عارەب، ناوی تەواوی عارەب عوسمان جەرجیسە، ھونەرمەند و دەنگبێژێکی کوردە کە لە (١٩٥٢) لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایکبووە باوکی عوسمان حەیران یەکێک بووە لە کەڵە حەیرانبێژە ھەرەبە تواناکانی دەشتی قەراج و ھەولێر، لە ساڵی (١٩٧٠) دەبێت بە یەکێک لە فێرخوازەکانی ھونەرمەندی گەورە (وریا ئەحمەد) کە لەبەشی کوردی رادیۆی بەغداد گۆرانیان تۆمارکردووە، ھەرچەندە لەخێزانەکەیان چەندین حەیران بێژ و دەنگ خۆش ھەبووە، بەڵام زیاتر دەکەوێتە ژێڕ کاریگەری ھونەرمەند ڕەسوول بێزار گەردی، ھاوکات لەگەڵ ھونەرمەندانی سەردەمی خۆی (جەلال سەعید، بورھان خۆشناو، نەجمەددین ئاوارە، نیزام شوکر، قادر زیرەک) برەوی زیاتریان بە ھونەرەکەیان داوە، عارەب عوسمان بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی حەیران دادەنرێت لە کوردستان.