وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق ڕاگەیەندرا

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە چەند رۆژی داهاتوودا، سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێردرێت". 

كاراون یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

وتیشی" پرۆسەی سیاسی جوڵەی گەورەی تێدەکەوێ و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت". 

ئەمڕۆش سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوە و بەکۆی دەنگ رێككەوتن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.


PM:06:01:25/07/2022