وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم ماوه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانی درێژكرده‌وه‌

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان حکومی و ناحکومییەکان درێژکرایەوە". 

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی تەموزی ٢٠٢٢ بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان (حکومی و ناحکومی)".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی درێژکردنەوەکەش تاوەکو رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٤ی ئابی ٢٠٢٢ دەبێت. 


PM:06:40:25/07/2022