هاوڵاتییەک دوای چەند ڕۆژێک لە مردنی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، هاوڵاتییەکی تەمەن (٦٠) ساڵ دوای چەند ڕۆژێک لە مردنی، لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئازادی ناحیەی سیروان تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن (٦٠) ساڵ بە ناوی (جەلال محەمەد حسێن) پیشە بێکار لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە گیانی لەدەستداوە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی هۆکاری مردنەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە، هەروەها دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی سیروان بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

AM:08:42:26/07/2022