وەزیری کارەبا: ئەمساڵ کارەبا زیادی کردووە

 وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا باسی لەوەکرد "بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئەمساڵدا ژمارەی کاتەکانی پێدانی کارەبا زیادیان کردووە".


ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ ی تەمووز، کەمال محەمەد وەزیری کارەبا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیادیکردووە".

 

ئەو وەزیرە وتیشی  " لە ئێستادا نزیکەی ١٤ بۆ ١٦ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت، هەروەها تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیش، چوار وێستگەی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەونە کار و لەرێگەی ئەو وێستگانەشەوە دەتوانرێت بڕێکی زیاتر کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبکرێت".

 



PM:03:34:26/07/2022