به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی قۆڵبڕین، فێڵكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن
له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و تۆماركردنی ڤیدیۆی نه‌شیاوی ژنان ده‌ستگیركران و له‌كاتی
لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه.
ئەمڕۆ سێ شەممە، پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد ، دوای ئه‌وه‌ی دوو ئافره‌ت
له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سكاڵای یاساییان تۆماركرد له‌سه‌ر دو تۆمه‌تبار كه
به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕی 30 هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر)یان لێوه‌رگرتون
و دواتر كامێرایان پێكردونه‌ته‌وه و وێنه‌و ڤیدیۆی نه‌شیاویان گرتون، گوایه ئه‌و
وێنه‌و ڤیدیۆیانه به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی كه‌یس له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆیان،
به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردون كه ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن وێنه‌و ڤیدیۆكانیان
بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و
ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكرد".
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "سه‌ره‌نجام و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری
دادوه‌ر، توانرا هه‌ردو تۆمه‌تبار (م، أ، ع) له‌دایكبوی ١٩٩٠ و (چ، ن، س) له‌دایكبوی
١٩٨٢كه هه‌ردووكیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێن و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا
دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه".
لە ڕاگەیاندراوەکەی
پۆلیسی سلێمانیدا باسی ئەوەشکراوە له‌ئێستادا
هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و دو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ
كراوه‌ته‌وه‌و پێشتریش سكاڵایه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان
هه‌بوه.