ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ ی
تەموز، وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئێشکگریی بۆ پزیشکانی پسپۆڕ
و نیشتەجێی دێرین و خولاو لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەرکرد.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی
تەندروستی ھەرێم کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی وەزیری تەندروستی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە،
پێویستە مانگانە خشتەی ئێشکگریی بە فەرمانی کارگێڕیی دەربکرێت و ھەڵبواسرێت و لەکاتی
گۆڕینەوەش دەبێت پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆک بەش و سەرۆکی پزیشکان رەزامەند
بن.
هەر بە گوێرەی نوسراووەکەی
وەزرەتی تەندروستی، پێویستیشە پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لەکاتی ئێشکگریی
بەردەوام لە نەخۆشخانە بن و نابێت پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگریی یان نیشتەجێی دێرین لە
کلینکی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە رۆژی ئێشکگریدا.
هەروەها ئەوەشی تێدا
باسکراوە، بەکارھێنانی ھۆکارەکانی پەیوەندیکردن وەک (ڤایبەر و وەتسئەپ و تەلەفۆن)
بۆ راوێژکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە دەبێت ئێشکگر ئامادەبێت و نەخۆش ببینێت.