رێگە نایاساییەكانی سلێمانی داخران


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكدا هەمو ڕێگا نایاساییەكانی دەوروبەری شاری سلێمانیان داخستوە و توانراویشە دەست بگیرێت بە سەر دو ئۆتۆمۆبێلی بار لە جۆری (مێكزەمین) بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "‎پاش ئەوەی پەیجێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بەناوی ( وێنە كۆنەكانی سلێمانی ) داوایەك ئاڕاستەی ئاسایشی سلێمانی دەكات، پاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی وردمان توانیمان بە كەمترین كات هەمو ڕێگا نایاساییەكانی دەوروبەری شار دابخەین و سەرجەم ڕێگا لاوەكیەكان بخەینە ژێر چاودێری وردەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "توانرا دەست بگیرێت بە سەر دوو ئۆتۆمبێلی بار لە جۆری (مێكزەمین)  و دوو شۆفێر كە ئاژەڵی نایاساییان پێبوە و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردەیان كردوە، ئامانجیان بوو بە نایاسایی داغڵی ناو شاری سلێمانی بكەن و ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە".



PM:10:40:26/07/2022