سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەلوپەلانەی لە تورکیاوە داخڵی عێراق دەبن هەمووی تورکی نین، بەڵکو لە وڵاتانی ئەوروپا و چین و چەندین وڵاتی ترەوە دێن، دەشڵێت" ساڵانە بە بڕی (١٥) ملیار دۆلار لە سنورەکانی تورکیا و ئێرانەوە کاڵا دێتە هەرێمی کوردستانەوە".
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند" ئەو کەلوپەلانەی لە تورکیاوە داخڵی عێراق دەبن هەمووی هی تورکی نین، بەڵکو لە وڵاتانی ئەوروپا و چین و چەندین وڵاتی دیکەوە دێن".
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" زۆر وڵات كه عێراق په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵدا نییه بۆ نموونه ئیش و كار دەکرێت بۆ نموونه له سعودیه‌وه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی باشیشمان پێشتر نه‌بووه هه‌ر كاڵا ده‌هات له ڕێگه‌ی كوێت یان ئوردن یان سوریاوه ده‌هات واته مه‌رج نییه په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه هه‌بێت كه كاڵای لێده‌هێنین واته كاڵا چ په‌یوه‌ندییەکی هه‌یه هه‌ندێك كاڵا هه‌یه دواتر سوودی هه‌یه بۆمان، ئینجا ده‌بووایه ئاوەکه‌ش له توركیاوه داوا نەکه‌ن".
دارا جەلیل خەیات ئەوەشی خستەڕوو، هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بە بڕی (١٥) ملیار دۆلار زیاتر کاڵا لە تورکیا و ئێرانەوە دێتە هەرێمی کوردستان، ئایا خۆراك و كه‌لوپه‌لی بۆدێت له توركیا و ئێرانه‌وه یان بازرگانی دەکات، هەرچەندە، ئێرانییەکان باسی (٨-٩-١٠) ملیار دەکه‌ن.