ماڵپەڕێكی یەكێتی: مەلابەختیارو لاهورو پۆڵات شێخ جەنگیو باڤێل تاڵەبانی بەرەو بەرەكانی شەڕ رۆیشتن
ھێزی دژەتیرۆر
ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی، سەر بەیەكێتی نیشتمانی بڵاویكردەوە كە هێزێكی گەورەی یەكێتی لەسەرداوای پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو بەرەكانی شەڕ لەناوچەی كەڵەكو هەولێر چوون.
بەپێی هەواڵەكە ھەریەک لەمەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و لاھور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستنو زانیاری ھەرێمی کوردستان و پۆڵات جەنگی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆرو باڤێڵ تاڵەبانی، بەیاوەری ھێزێکی دژەتیرۆر بەرەو بەرەکانی شەڕ بەڕێکەوتوون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، ئەو ھێزە گەورەیەی یەکێتی دەچنە ئەو شوێنانەی کە مەترسییان لەسەرە، بەتایبەت لەسنوری قەزای مەخمور.
چوونی ئەو ھێزە گەورەیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ سنوری قەزای مەخمور لەکاتێکدا، ژمارەیەکی زۆر لەھێزەکانی ھێزەکانی ٧٠و ھێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ھێزە تایبەتەکان لەبەرەکانی شەڕ دژی داعش دەجەنگن.
PM:05:50:07/08/2014