مالكی پەیامێكی بەپەلەی سەبارەت بە خۆپیشاندەران بڵاوكردەوە


سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت "چوونە ناو ناوچەی سەوز و بەزاندنی ئەمنییەتی ناوچەكە پێشێلكارییەكی ڕوونی مافی خۆپیشاندانی یاساییە".

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەشێكی پەیامەكەیدا رایگەیاندووە "چوونی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز و بەردەم ئەنجموەنی نوێنەران، پێشێلكارییەكی ڕوونە بەرامبەر مافی خۆپیشاندانی یاسایی".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە "داوا لە حكومەتەكەی برام كازمی دەكەم بە بەرپرسیارەتی خۆی هەستێت لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و ڕێگە بگرێت لە ڕژانی خوێنی عێراقییەكان، پشت بە ئامرازی یاسایی ببەستێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شكێنەرانی شكۆی دەوڵەت و دامەزراوەكانی".



PM:08:19:27/07/2022