حەلبوسی بۆ پاسەوانەکانی پەرلەمان: رووبەڕووی خۆپیشاندەران مەوەستنەوە


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە هێزەکانی پاسەوانی پەرلەمانکردووە کە ( کوردن )،  روبەڕووی خۆپیشاندەران نەوەستنەوە و زیانیان پێنەگەیەنن.

محەمەد حەلبوسی لەو کاتەدا کە خەریکە خۆپیشاندەران دەچنە نێو پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا داوای لە خۆپیشاندەران کردووە، پارێزگاری لە ئارامی خۆپیشاندانەکەیان بکەن، هەروەها داوای لە پاسەوانەکانی پەرلەمان کردووە کە کوردن و دەمێک ساڵە پاسەوانی پەرلەمان هێمنبن و خۆیان دووربخەنەوە لە رووبەڕووبوونەوە.
  
هەروەها حەلبوسی داوای لە پاسەوانانکردووە کە چەک هەڵنەگرن، داواشی لە ئەمیندارێتی پەرلەمان کرد لەناو پەرلەمان بن و لەپەیوەندیدا بن لەگەڵ خۆپیشاندەران.

لە کاتی رووخانی سەدام و دروستبوونی ئەنجومەنی حوکم و دواتر پەرلەمانی عێراقەوە، زۆرینەی پاسەوانەکانی ئەو دەزگایە کوردن و پێشمەرگەن.




PM:09:00:27/07/2022