وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەرژەوەندی جوتیاران بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت" بڕیارماندا بە ڕێگەپێدانی کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان، بۆ هاوردەکردنی گەنمی بنەتۆ بۆ هەرێمی کوردستان". 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەكان بە مەبەستی دەستكەوتنی بنەتۆی بەبڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەرپێكراو، بڕیارماندا بە رێگەپێدان بە ھاوردەكردنی بڕی (٨٠) هەزار تۆن بنەتۆی گەنمی ڕێگەپێدراو لە ھەرێمی كوردستان و عیراق بۆ وەرزی چاندنی (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣)، لەلایەن خاوەن كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم رێگەپێدانە، لە بەرواری ٢٨ ی ٨ی ٢٠٢٢ەوە دەستپێدەكات و تاوەكو رۆژی ١٤ی ١ی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.


PM:10:30:28/07/2022