بەغدا .. کەناڵێکی تەلەفزیۆنی داخرا

لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئەمڕۆی بەغدا، جگە لە داخستنی بارەگاکانی رەوتی حیکمە لە بەغدا لەلایەن تەیاری سەدریەوە، کەناڵی سەرەکی ئەو رەوتە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی لە ئەنجامی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی عەمار حەکیم کە دوێنێ سازیکردبوو، تیایدا جەختی لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردبووەوە، بارەگاکانی رەوتی حیکمە کەوتنە بەر شاڵاوی خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر و بارگاکانیان داخران و کەناڵەکەشیان لە پەخش وەستێنرا.

چاودێران پێشبینی دەکەن داخستنی بارەگاکانیان لە سەرجەم پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش بگرێتەوە.

بڕیاریشە رەوتی سەدر بۆ بەرگرتن لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران، سبەی خۆپیشاندانی گەورەو درێژخایەن ئەنجام بدات، حکومەتی عێراقیش بەرامبەر ئەو پشێوییە هێزێکی زۆری لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز جێگیرکردووە.
   



PM:11:24:29/07/2022