ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بارودۆخی ئێستای عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەربارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی عێراق ڕایگەیاند" بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکیان نییە و ئەو دۆخەی ئێستای عێراق درەنگ یان زوو هەرێمیش دەگرێتەوە". 

سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەخنە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت" درەنگ یان زوو بارودۆخی ئێستای عێراق، هەرێمیش دەگرێتەوە و بەرپرسانی هەرێم هیچ پلان و بەرنامەیەكیان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕوداوەكان و دوای ڕوداوەكان دانەناوە".

ڕاشیگەیاند" دۆخی عێراق و هەرێم دۆخێكی ئاڵۆزە و جێگەی داخە بەرپرسانی سیاسی پاش دەیان ساڵ لە ئەزموون و خەبات نەیانتوانیوە وەك پێویست مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەكان بكەن و ئەوەش نیشانەی شكستی بەرپرسان و ئەو پلان و بەرنامەیە، كە دایانناوە، بەرپرسانێك كە نەتوانن خیانەت و ئەمانەت لەیەك جیابكەنەوە چۆن دەتوانن حكومڕانی بكەن و ئەگەر بارودۆخ لە عێراق تێكبچێت، لە بەرپرسانی هەرێم و هاوڵاتیانی هەرێمیش تێكدەچێت، بۆیە پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەكانی عێراقدا بكرێت". 


PM:02:55:30/07/2022