حەلبوسی سەرجەم دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەسارد

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەمێک پێش ئێستا دوو بڕیاری ده‌ركرد و به‌پێی یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش، سەرجەم دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خرێن.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە و بە پشت بەستن بە هەردوو مادەی ٥٠ و ٦٢ی دەستوور لە یاسای پەرلەمانی ژمارەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٨ و مادوەی ٣٤/هەشتەم بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بڕیاردرا بە:

یەکەم/ هەلپەساردنی سەرجەم دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار.

دووەم/ داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات، رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوە فەرمییەکان و خۆپیشاندەران.


PM:06:34:30/07/2022