ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی تەموزی ٢٠٢٢ لەسەر رێگای سەرەکی (کەرکوک - سلێمانی) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی کارمەندێکی ئاسایشی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چیمەن لەسەر رێگای (کەرکوک - سلێمانی) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی کارمەندێکی ئاسایشی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەی ئاسایش ناوی (ع، ح، ب) و تەمەنی (٢٨) ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی رزگارییە لە شاری کەرکوک.