فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە راپەڕین ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج

ئەمڕۆ دوو شەممە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای چوارقوڕنە – رانیە کراوەتە ئامانج و لە ڕووداوەکەدا قوربانی هەیە.
 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند " ئەو کەسەی برینداربووە قاچێکی لەدەستداوە و دۆخی تەندروستی جێگیر نییە، کەسەکە بە شێوە زاری کرمانجی قسەی کردووە لەکاتی وەرگرتنی لێدوان لەلایەن پۆلیسەوە".

هەربەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ئەو ئۆتۆمبیلەی کراوەتە ئامانج دوو کەسی تێدابووە یەکێک لە بریندارەکان ئۆتۆمبێلێکی دیکە هەڵیگرتووە و بردوویەتی و نەبراوەتە نەخۆشخانەی راپەڕین تەنها یەکێک لە بریندارەکان براوەتە نەخۆشخانە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەندین جارە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلی جیاجیا لە هەرێم دەکرێنە ئامانج . 



PM:01:15:01/08/2022