ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی ناسراوی قاعیدە کوژرا

سەرکردەی ناسراوی رێکخراوی قاعیدە، ئەیمەن زەواهری لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کرایە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەیمەن زەواهیری گەورە بەرپرسی رێکخراوی قاعیدەو کەسی نزیک و جێگری ئوسامە بن لادن پێش کوشتنی، لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە کراوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە هێرشەکە لە شەممەی رابردوودا ئەنجمدراوە لە ئەفغانستان.

ئەیمەن محەمەد رەبیع زەواھیری، لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە وڵاتی میسر لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ تا ١٩٧٧ لە سوپای میسر سەربازبووە، لە ساڵی ١٩٨٨ەوە پەیوەندی بە قاعیدەوە کردووە و یەکێک بووە لەوانەی، کە لە ساڵی ١٩٨٠ و بە تۆمەتی هەوڵی "تیرۆرکردن"ی ئەنوەر سادات، سەرۆکی ئەوکاتی میسر دەستگیرکراوە, لە ساڵی (٢٠١١)ەوە بووەتە جێگرەوەی (ئوسامە بن لادن) و بووە بە سەرۆک و کەسی یەکەمی رێکخراوی قاعیدە.


AM:01:00:02/08/2022