ڕێخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

لەگەڵ زیادبونی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی ئیبۆلا و بڵاوبونەوەی لەچەند وڵاتێكی دیكە، ڕێخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت.
ڕێخراوای تەندروستی جیهانی دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك لە لە جنێفی پایتەخی سویسرا، بڕیاریدا باری نائاسایی ڕابگەیەنێت و ڕێوشوێنی توندتر بگیرێتە بەر بۆ ڕوبەڕوبنەوەی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە كە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی قوربانیانی لەزیادبوندایە.
ڕێخراوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە مەترسییەكانی ڤایرۆسی ئیبۆلا هاوشێوەیە لەگەڵ ئەو مەترسیانەی كە چەند ساڵێك بەر لەئێستا ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز هەیبووە، هەروەها مەترسییەكانی چەند مانگێك لەمەوپێشی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان.
ڤایرۆسی ئیبۆلا یەكیچكە لەو ڤایرۆسە كوشندانەی كە مرۆڤ توشی تایەكی بەرز و خوێن بەربون دەكات و، هەروەها لەڕێی بەركەوتنیشەوە نەخۆشییەكە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە.
بەپێی دوای ئامارەكان لەئێستادا بە وڵاتانی خۆرئاوای ئەفریقا زیاتر لە هەزار و 700 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ڕێژەیەش زیاتر لە 930 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.







PM:12:42:08/08/2014