گۆرانیبێژی ناسراوی کورد سەمیرە کارزان نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (موعجیزە)، لە دوای هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردەوە.
سەمیرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاریکردووە و نووسیوویەتی" ئەو گۆرانیەی کە لە دڵمەوە وتومە و هەموو هەستی منە گۆرانیێکە کە هەرجار دەیبیستم عاشق تر ئهبم و پێشکەشی ئەکەم بە ئێوە تۆ پێشکەشی ئەکەیت بەکێ؟"
ڤیدیۆ کلیپەکە لە چەناڵی تایبەت بە (رێباز شەمامی) هاوسەری بڵاویکردووەتەوە، ئاواز و هۆنراوە و ئەڕینجمتەکەی تایبەتە بە کیان خۆسراڤی، میکس و ماستەرین و بەرهەمهێنانەکەی هاوسەرەکەی رێباز شەمامی بۆ کردووە.
سەمیرا کارزانی تەمەنی (٢٣) ساڵە لە دایکبوی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەری دەرکەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هاوسەری رێباز شەمامیە و زیاتر بە گۆرانی (دکتۆر) ناوبانگی پەیداکردووە.