"دۆخی سزادراوانی مانگرتووی بادینان مەترسیدارە"


تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاكسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناكی دەچێت و نزیكی مەرگ دەبنەوە.  

تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "نێچیرڤان بەدیع جگە لە خوێن بەربوون هەردوو چاوەكانی كەم بینا بووە و ژانێكی زۆریشی لە هەردوو گورچیلەكانیشی هەیە و هەروەها كۆڤان تاریق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بوە باری تەندروستی تێكچووە".  
 
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "هەروەها ئەمجەد یوسف ڤایرۆسی جگەر و بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێكچووە و هەروەها ژمارەیەكی تریش لە مانگرتوان كە بە هەمان ماددەی سزادراوانی بادینان لە چاكسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە، داوا دەكەین بەهانایانەوە بچن و خەریكە نزیكی مەرگ دەبنەوە".  



PM:07:50:02/08/2022