وێنە.. هەیفا وەهبی بە چەند ستایڵێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت


ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەب هەیفا وەهبی بە چەند ستایلێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت.
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە چەند کاتێکی جیاواز و بە چەند ستایڵێکی جیاوازەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە سەرنجی فانەکانی.
هەیفا وەهبی تەمەنی  ٥٠ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:09:57:02/08/2022