لە پارێزگای هەڵەبجە چەند هەلێکی کار ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەڵەبجە هەلی کاری لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند " هەشت هەلی کارمان لە سنوری پارێزگاکە راگەیاندووە و داواکار دەبێت خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە بێت و ماوەی چوار رۆژیش مۆڵەتە بۆئەوەی فۆڕمەکە پڕبکڕێتەوە ".

دەشڵێت" هەلی کارەکان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پسپۆڕی یاسا دوو کەس لە پسپۆڕی ژمێریاری، دوو کەس لە پسپۆڕی کۆمپیوتەر، دوو کەسیش لە پسۆڕی ئەندازیاری تەلارسازی و کەسێک لە پسۆڕی ئەندازیاری کارەبای". 

باسی لەوەشکردووە،  ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن چوار رۆژە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستپێدەکات و لە ۆژی شەممە  ٦ی ئابی ٢٠٢٢ کۆتایی پێدێت.

 



PM:03:08:03/08/2022