مستەفا کازمی و هادی عامری لەسەر دۆزینەوەی ڕێگا چارە کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح  کۆبونەوە و دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و دۆزینەوەی رێگاکانی دەربازبوون لە قەیرانی ئێستایان  تاوتوێ کرد

 

نوسینگەی راگەیاندنى عامرلە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، عامری لە ئۆفیسەکەی خۆی لە بەغدا پێشوازى لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانى سیاسی

 

  کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..  

 

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشهاتووە "هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و دۆزینەوەی رێگەی دەرچوون لە قەیرانی ئێستا و گەیشتن بە چارەسەری لۆژیکییان کردووە کە هەموو لایەنەکان رازی بکات". 



PM:03:36:03/08/2022