کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆتایی هات و بڕیاردرا، كاربكرێت بۆ یهكههڵوێستی هێزه سیاسییه كوردستانیهكان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە.
نوسینگهی راگهیاندنی بافڵ تاڵهبانی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا ھەریەک لە قوباد تاڵهبانی و د.فوئاد حسێن ئامادەبوون و گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکان، لە پێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی".
ههر بهپێی راگهیهندراوهكه، لهكۆبوونهوهكهی نێوان مهسعود بارزانی و بافڵ تاڵهبانی بڕیاردراوه، کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕوبەروی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێبدرێت.
ماڵپەڕی (سپی میدیا) یەکەم ماڵپەڕ بوو، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە هەواڵی سازدانی کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بڵاوکردەوە.