كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان نیگەرانن لە كارگەكانی بەرهەمهێنانی عەلەف


‎كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان رایدەگەیەنن لەگەڵ هەرزانبونی هەموو ئەو پێداویستیانەی لە دروستكردنی عەلەفدا بەكاردێت، بەڵام لەهەرێمی كوردستان خاوەن كارگەكانی عەلەف نرخ هەرزان ناكەن و بەردەوام لەسەر خاوەن كێڵگەكان زیادی دەكەن، لەبەرمبەریشدا نرخی مریشك هەرزان بووە و خاون كێلگەكان لەزەرەردان.

‎نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەوەریەكانی سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند، لەهەرێمی كوردستاندا كارگەكانی بەرهەمهێنانی عەلەف بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی مریشك زیاد دەكەن بەجۆرێك بەرهەمهێنانی عەلەف پێداویستیەكانی هەرزان بووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، 10 رۆژ لەمەوبەر تەنێك سۆیا بە ۷۷٠ دۆلار بووە و ئێستا بووە بە ۷۳٠ دۆلار، تەنێك ڕۆن زەیت بە دووهەزار و ۲٠٠ دۆلار بووە ئێستا بە ۱٥٠٠ دۆلارە، تەنێك گەنمەشامیبە ٥۱٠ دۆلار بووە ئێستا بە ٤۳٠ دۆلارە، گەنم تەنی بە ۸٤٠ هەزار دینار بووە ئێستا بە ۷۲٠ هەزار دینارە".

جاف روونیكردەوە "لەگەڵ ئەو هەرزانبونەدا ئەبوایە هەر تەنێك عەلەف ۱٠٠ دۆلار هەرزان بوایە، بەڵام چونكە خاوەن كارگەكانی عەلەف چاودێرییان لەسەر نیە بۆیە وەك كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی سلێمانی و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەرین هەڵەبجە بیركردنەوەمان وایە ئەو خاوەن كارگانەی عەلەف بەرهەم دێنن پشتیان بەهێزەو كەسانی دەستڕۆشتوویان لەگەڵدایە، چونكە هیچكات عەلەف هەرزان ناكەن و بۆچی قەت توشی زەرەرو زیان نابن لەكاتێكدا خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لەسەدا ۸٠ توشی زیان بوون و خان و سەیارە و موڵكیان فرۆشتووە لەبەر قەرزداری و خەریكە ڕوبەڕویكێشەی كۆمەڵایەتی دەبنەوە هەر كیلۆیەك مریشك۸٠٠ دینار زەرەر".

‎سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان داوا لەوەزارەتی كشتوكاڵ دەكات بەپەلە بێتەسەرخەت و كێشەی عەلەف چارەسەر بكات، چونكە هەموو كێڵگە پەلەوەریەكان مۆڵەتیان لەوەزارەتی كشتوكاڵ وەرگرتووە ئەگەر بەدەمانەوە نەیەن بەناچاری كێگەكانی بەرهەمهێنانی مریشك بەرەو داخستن دەڕۆن.



PM:09:29:09/08/2022