وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە دوای ئازادكردنی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لەبەردەم ماڵەکەی خۆم ئاسایشی یەکێتی بە تێکەڵەیەک لە جلی مەدەنی و مغاویرییەوە هەڵیانکوتایە سەرم و دوای دەستبەسەرکردنم لە سجنێکی ئینفرادییدا بووم بۆ ماوەی پێنج".
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و بە تۆمەتی بەشدارییکردن و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانی مەدەنی لەپێناو دواکردنی مافە ڕەواکانیان، بەبێ هیچ نووسراوێکی دادگا و لەبەردەم ماڵەکەی خۆم ئاسایشی یەکێتی بە تێکەڵەیەک لە جلی مەدەنی و مغاویرییەوە هەڵیانکوتایەسەرم و دوای دەستبەسەرکردنم لە سجنێکی ئینفرادییدا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ". دوێنێ شەو بە کەفالەت ئازاد کرام.
جەختیشیکردەوە، خەباتی مەدەنی و سیاسی لەپێناو داوای خزمەتگوزاری و دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە باج و قوربانی خۆی هەیە، ئەم ڕەشبگیرییەی هاوڵاتیان و هاوڕێیانمان سوورترمان دەکات لەسەر داواکردنی مافی رەوای هاوڵاتیان.