فازڵ میرانی: پارتی سەودا و سازش ناكات


فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، حیزبەكەیان گەورەترە لە پارتێك و "سەودا و سازش ناكات".

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ لە وتارێكدا رایگەیاندووە "پارتی لە سەلاحەدینی ئەیوبییەوە ئاڵای زەردی بۆ ماوەتەوە، پارتی (پارتێكە و گەورەتریشە لە پارتێك)، نەتەوەیەكە تواوەتەوە لە نێو جەستەی نەتەوە گەورەكەی".

هەروەها وتویەتی "پارتی سەوداو سازش ناكات، سەركردایەتی دەكات ‌و كەس سەركردایەتی ئەو ناكات".

لێدوانەكەی میرانی لە كاتێكدایە سبەینێ 16ی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لەدایكبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حیزبەیە.



PM:06:35:15/08/2022