یەکێک لە کاندیدەکان بۆ جێگرەوەی کازمی دیاریکرا


دوای دەستلەکاركێشانەوەی وەزیری دارایی د. عەلی عەلاوی، بەپرسێکی پێشووی کورد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ناوبراو دەکرێت بە سەرۆک وەزیران لە بری کازمی.

فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، " دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق بەمەبەستی ئەوەیە ببێتە جێگرەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران.   
  
ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە کوردە تەنها لە ناوهێناندا وەستاوەو زانیاری تری ئاشکرا نەکردووە و هێندە دەڵێت " بەپێی زانیارییەکانم، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کە ئەمڕۆ دەستی لەکارکێشایەوە کاندیدە بۆ شوێنگرتنەوەی مستەفا کازمی و بوون بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی عێراق."   
  
بەوتەی فازڵ نەبی، هەربەو هۆکارەش بووە ئەمڕۆ عەلی عەلاوی دەستی لەکارکێشایەوە نەک لەسەر وەرەقەی سپیی چاکسازی. کە وەرەقەی سپی پرۆژەیەکی حکومەتی عێراقە بۆ چاکسازی، بەڵام ماوەیەکە حکومەت لێی ساردبۆتەوە.



PM:08:27:16/08/2022