ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ ی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێراکانی
هاتوچۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە بڕیارەکە لەلایەن ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی تری ئەنجومەنەوە واژۆی لەسەر کراوە.
ئەوەش هاتووە، دانانی کامێرای هاتوچۆ ئەرکێکی
ترە دەخرێتە سەر شانی هاوڵاتیان، دانانی کامێرای هاتوچۆ لەگەڵ ڕێگاوبانەکانی سنوری
پاریزگای سلێمانی ناگونجێت، هەروەها کامێراکانی هاتوچۆ نایاساین و نابێت بدرێن بە
کەرتی تایبەت.
داواشدەکرێت وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستی کۆمپانیای
جێبەجێکار هەڵبووەشێنێتەوە کە لە ١٤ ی ئابی ئەمساڵەوە چووەتە بواری جێبەجێ
کردنەوە.