باوکی هونەرمەندی گەورە سەلاح ڕەوف کۆچی دوایکرد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی  ١٩ی ئابی ٢٠٢٢، باوکی هەنەرمەندی ناسراوی کورد سەلاح ڕەوف کۆچی دوای کرد.

هونەرمەند سەلاح رەوف لە بەرواری مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥١ لەدایک بووە لە عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٦٩ بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی.

ئەم هونەرمەندە یەکێکیش بووە لەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی ١٩٨٣، هەروەها لەساڵی ١٩٧٧ تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووە کەلەسەرەتای ئەو تیپەدا منداڵانی تێدا فێری مۆسیقا کردووەو پاشان بووەتە تیپێکی باشی سەردەمی خۆی تا ساڵی١٩٩١ .

هاوکات یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای منداڵان لەشاری سلێمانی، هاندەرێکی باشی منداڵانی ئەو سەردەمە بووە و چەندین کاری وەک تۆمارکردنی مۆسیقاو گۆرانی و ناساندنیان بە مۆسیقا بۆ ئەنجام داون.

هونەرمەندی ناسراو سەڵاح ڕەوف  لەئێستادا دانیشتوی وڵاتی هۆڵەندایەو لە کوردستاندا ناژی.



AM:09:31:19/08/2022