لە هەولێر هێرشكرایە سەر ئۆفیسی دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ


پەرلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە شاری هەولێر هێزە ئەمنیەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر ئۆفیسەكانیان و بەشێك لە كەل و پەلەكانیان شكاندوون.

محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە "لەهەولێر هێزە ئەمنیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵیانكوتاوەتە سەر ئۆفیسە تایبەتەكەم و ئۆفیسی پەرلەمانتارێكی تری فڕاكسیۆنەكەمان".

هەروەها وتویەتی "هەندێك لەكەلوپەلەكانیان شكاندووین و ئەم جۆرە رەفتارانە وادەكات مكوڕتربن لەسەر داواكردنی مافی هاووڵاتیان".

جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكایەتی دەكات و هێزێكی ئۆپۆزسیۆن لە عێراق و هەرێم، ئێستاش لە پەرلەمانی عێراق 9 كورسی هەیە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە






PM:05:00:19/08/2022