نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە. 

نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینارە،. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٣ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ١٨٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٩٢ دینارە.


PM:05:35:21/08/2022