ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. ژنێکی تەمەن (٥٧) ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ژنێکی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هاوژینەکەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی تەمەن (٥٧) ساڵ بە ناوی (سورەیا زەنگەنە ئازاد)، لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی (یەدوڵڵا بەیگزادە)ی تەمەن (٦٤) بە چەکی ڕاو کوژراوە.
تائێستا هۆکاری کوژرانی سورەیا زەنگەنە ئازاد لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاشکرانەکراوە.  


PM:02:12:22/08/2022