وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا دوو هه‌زار و ٣٤٢ حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپەڕی (سپی) كه‌وتوه رایگه‌یاندووه" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، دوو هه‌زار و ٣٤٢ حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا شەش هەزار و ١٥٨ تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و ٦٠ هەزار و ٣٧٧ كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، (٥) حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە.
تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٥٦ هەزار و ٥٥٥ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٣٤٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٨٢٤ كەسیان چاكبوونەتەوە.