ئەمڕۆ سێسەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، "عێراق چيتر به‌رگه‌ى ئەو هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و
بارگرژييه ناگرێت".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا سەبارەت
بە دۆخی ئێستای عێراق وتی" به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته
سياسييه‌كانى عێراق دهڕوانين كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و
قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن.
دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مهترسييهكى
جیدييهوه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات".
دەشڵێت" خۆپێشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ره‌وا و
ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه
ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ين
دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى
دوورنه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه
ناگرێت و درێژهكێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو
ده‌بێت".
باسی لەوەشکرد، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت
له‌وه دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر و هه‌موو
هاوكارييهك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان. وڵات
پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جیدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه
بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه رێگه‌ى
دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى
ئارامى.