دوو هونەرمەندی دیاری کورد لەسەر گۆرانییە کوردییەکەی هۆمایۆن شەجەریان هاتنە دەنگ

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گۆرانیبێژی ناوداری ئێران، هۆمایۆن شەجەریان دوو بەرهەمی بە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بڵاوکردەوە، دوو گۆرانیبێژی کورد رەخنەیان لەو هونەرمەندە ئێرانییە گرت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا خانمە گۆرانیبێژی کورد ئەمەل سەعید کوردە لە ئەکاوتنی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی" ئاخر خوداش قبوڵی نیە، منیش گەرەکم نیە، ‎زیخمان لێ ئەکەنە (ڕیخ) و بە قوربانمان لێ بکەن (بە خوربان)!؟ هێشتا منەتیشمان بەسەرا بکرێ کە خزمەتی هونەری کوردیان کردوە؟". 

لە درێژەی نوسینەکەیدا ئەمە سەعید دەشڵێت" ئەوە بەس کوردی باشور خوا نەگبەتی کردوە ئیشی خۆی لا پەسەند نیە و بە چاوێکی سووکەوە تەماشای کارە هونەریەکان دەکات، دەنا مینا گیانی (سوارە محمد) پڕ هەستر و بە سۆزترە، بڕۆن لە یوتیوب گوێی لێ بگرنەوە، چونکە پەنجە و هەستی هونەرمەندان (توانا خورشید و کارزان مەحمود و خەلیل عەبدوڵا)ی بەرکەوتوە سەد هێندەی ئەم مینایە جوانتر بە مۆسیقا و دەنگەوە سازکراوە، ‎ئەو هەستەی ئەم هونەرمەندانە ژەندویانە باوکی شەجەریانیش نەیژەندوە ئیتر ئەم بێگانە پەرستیە چیە ڕوو سپی بن؟".

‎له‌ كۆتایی بڵاوکراوەکەدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕای خۆیه‌تی و ده‌ڵێت" ئەم مینا گیانە خۆدەرخستنی لەرینەوەی قوڕگ و هیچی تر نیە، ڕەنگە بڵێن ئیرەیی دەبەم، بەڵام نەخێر ئەوەی من ئەیزانم تۆ نایزانیت". 

هاوکات گۆرانیبێژی لاوی کورد هەردی سەلامی هەر لەمبارەیەوە لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند" راستە هۆمایۆن شەجەریان هونەرمەندێکی گەورەیە و هەمیشە چێژ لە کارەکانی وەردەگرم، بەڵام هونەرمەند ئاگرین دڵشاد گۆرانی (مینا گیان)ی خۆشتر وتووە". 

چەند رۆژێک پێش ئێستا هۆمایۆن شەجەریان دوو بەرهەمی بە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بڵاوکردەوە، بە ناوەکانی (شیرینە سەوزە و مینا گیان).

هۆمایۆن له‌ ساڵی ١٩٧٥ لە دایکبووە، هونەرمەندی لاوی دەنگ خۆشی ئێران و کوڕی هونەرمەندی گەورە شەجەریانە، خەڵکانێکی زۆر هەواداری هونەرەکەی و دەنگەکەین. 


PM:04:37:24/08/2022