سەبارەت بە فرۆشتنی نەخۆشخانەیەكی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رەتیدەكاتەوە بڕیاری فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی درابێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی نەشتەرگەی فێركاری لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ئەوان ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەیە دەكرێت ڕەتدەكەنەوە و كاری نەخۆشخانەكە لە ئێستادا نەوەستاوەو بەردەوامە لە خزمەتكردن.

تەندروستی سلێمانی دەڵێت "لەم كاتەدا رۆژانە نزیكەی 25 بۆ 30 نەشتەرگەری  تێدا ئەنجام دەدرێت و ھیچ خزمەتگوزارییەك لە نەخۆشخانەكە ڕانەگیراوە".



PM:07:16:24/08/2022