وێنە.. هەیفا وەهبی خۆی بۆ ئەم کارە نوێیە ئامادە دەکات


ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی میسری و عەرەبی، هەیفا وەهبی سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێییە.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێیە بە ناونیشانی( یا نەحلە )، کە دابەشکردنی هانی رەبیع و ماستریش سلێمانی دەمیان بۆی ئەنجامداوە، گۆرانییەکە بە زاراوەی میسرییە.

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٥٠ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:11:07:24/08/2022