ئیبراهیم تاتڵیساس تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت


گۆرانیبێژی ناوداری توركیا، ئیبراهیم تاتڵیساس، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری (بۆدرووم)ی توركیا تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو.

میدیاکانی توركیا بڵاویانكردەوە" ئیبراهیم تاتڵیساس پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێج  شەممە ویستوویەتی لە بۆدرووم بچێتە دەرەوە، بەڵام لەناكاو تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە، بەو هۆیەوە بریندارە و تا ئێستا پێشبینی بە بارتی تەندروستییەوە ناکرێت و نازانرێت ئاستی برینەكەی چۆنە".
 
تاتڵیساس لەو سەفەرەیدا  كچە بچووكەكەشی لەگەڵدا بووەو، چارەنووسی ئەویش نازانراوە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە تیمێكی گەورە نێردراوەتە شوێنی ڕووداوەكە و مەبەستیان بووە تاتڵیساس ڕزگار بكەن، لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیدا قەتیس ماوەو دواتر براوەتە نەخۆشخانە.



PM:01:55:25/08/2022