بنکەی سەربازی تورکیا لە زلێکان درایە بەر مووشەک

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بنکەی سەربازی تورکیا لە زلێکان لە بەعشیقە کرایە ئامانجی چەند مووشەکێک.
 
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو سەربازگە تورکیە کە دەکەوێتە ناوچەی شێخان بە چەندان مووشەک کراوەتە ئامانج.

دژەتیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئاب كاتژمێر ١:٣٠ نۆ مووشەك ئاڕاستەی سەربازگەی زێلكان لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا کراوە كە هێزەكانی سوپای توركیای تێدا جێگیرە. بە گوێرەی زانیارییەكان، مووشەكەكان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێ نەكەوتووەتەوە.

ئەم سەربازگەیەی تورکیا کە سەربازگەیەکی گەورەی تورکیا لە عێراق ناو بە ناو دەکرێتە ئامانجی مووشەک باران و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی نە خستۆتە ئەستۆی خۆی.


PM:02:29:25/08/2022