لەبارەی مووچەی کەمئەندامان مەسروربارزانی بڕیارێک دەدات

ئەمڕۆ پێنج شيممە، ٢٥ ی ئابی ٢٠٢٢، سەرۆکى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن

بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى کە بڵاویکردووەتەوە، ئەو بڕیارە  بۆ زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان دراوە

دەقى راگەیەنراوەکە  بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە:

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لە پێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٢, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن. 



PM:04:32:25/08/2022