وێنە.. شاعیرێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ شاعیری لاوی کورد (سافی مەلازادە)، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ شاعیری لاو (سافی مەلازادە) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد. 

سافی عەبدولرحمان سوسەیی ناسراو بە (سافی مەلازادە) خەڵکی گوندی (سوسێ)یە و شاعیرێکی گەنجی دیاری کورد بوو، هەروەها سافی یەکێک بوو لە بەشداربووانی حەوتەمین فیستیڤاڵی گوڵە هەنار بۆ شیعری لاوان و خاوەنی دیوانە شیعرێکە بە ناوی (سترانی کۆچ).


PM:01:15:26/08/2022