ئاسایش لەسەر میوزێکلێدان بۆ گیراوانی بادینان، ٣ هەفتەیە هونەرمەندێکیان دەستگیرکردووە



ئاسایش گەنجێکی هونەرمەند بەناوی بڵند  کە پارچەیەک میوزیكی کورت بۆ گیراوانی بادینان دەژەنێت، دەیڕفێنن بۆ هەولێر و دوای هەفتەیەک دەستبەری ئازادی دەکەن.
 
ئەیهان سەعید چالاکوانی مەدەنی و برای یەکێک لە گیراوەکان لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " لە رێککەوتی ١ی ئابی٢٠٢٢ ھونەرمەند بلند نەبی ئامێدی لە لایەن ئاساشی پارتیەوە دەرفێرنرێت و دوای ھەفتەیەک بە مەرجی بێدەنگبوون ئازادی دەکەن".

ئەو چاڵاکوانە دەشڵێت " بەڵام ناوبراو لەسەر ئەو زۆڵمەی بەرامبەری کراوە بێدەنگ نابێت، بۆیە دووبارە دەزگا ئەمنیەکانی پارتی لە رێککەوتی ٩ی ئاب دووبارە بە شێوازێکی ناشارستانی دەرفێنن و بەرەو ئاسایشی گشتی ھەولێر دەبەن". 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەیهان دەشڵێت "بەپێ ئەو زانیاریانە بلندی مۆزیکژەن ئەشکەنجەدراوە و تا ئێستا رێگە بەکەس نەدراوە ببینن، تەنانەت رێگەنادەن پارێزەریشی ھەبێت کە ئەمە دژی یاسای بنەما دادگەرییەکانی سزایە".



PM:09:52:26/08/2022