لێدوانی هەڤاڵ ئەبوبەكر سەبارەت بە گۆڕینی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی


هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشتر داوای بەخشینی كردووە لە پۆستەكەی و پێشوازیش لە هەر هەنگاوێك بۆ گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی دەكات.   

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە میدیای یەكێتیی ڕاگەیاندووە "پێشتر بەر لە كۆتاییهاتنی چوار ساڵی كاركردنم لە پۆستەكەم بە فەرمی داوای بەخشینم لە پۆستەكەم كردووە، لەگەڵ ئەوەی لە ڕووی یاساییەوە دەتوانین بەردەوامبین تا هەڵبژاردنی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ."   

 ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "پێشوازی لە هەر هەنگاوێك بۆ گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی دەكەین چ لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان خۆیەوە، یاخود بە ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لایەنە بەشدارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پابەندی هەر ڕێككەوتنێكی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەبین".  

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە و تەوەرێكی سەرەكیش باسكردن لە گۆڕانكارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بووە بەتایبەت پارێزگاری سلێمانی كە ئێستا لە پشكی گۆڕانە.



PM:10:07:27/08/2022